ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

ئەل نینی ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
محەمەد ئەلنینی، ناوەڕاستکاری میسڕی یانەی ئارسێنالی ئینگلیزی بەهۆی پێکان ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە میسریەکەی گەنەرز لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر فولهام کە توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوە بەدەست بێنن، تووشی پێکانێکی قورس بووە و پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت.

میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسێنال چاوەڕێ دوایین بڕیاری تیمی پزیشکی یانەکەی دەکات، بۆ ئەوەی داهاتووی ئەلنینی یەکلایی بکرێتەوە.

Back to top button