ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس سان جێرمان یاریزانێكی گواستەوە

یاریگا-

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنوسی باوەڕپێكراو دووپاتیكردەوە کە فابیان رویزی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ناپۆلی ئامادەیە پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە بکات لەم ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا.

ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر  ئاشكرایكردووە کە دواجار پاریس سانجێرمان لەگەڵ ناپۆلی رێککەوتووە بۆ گواستنەوەی فابیان ڕویز لەم هاوینەدا ، ئەمڕۆ سەفەری پاریس دەكات.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ڕویز بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی بە یانە فەڕەنسیەكەوە دەكات بە بڕی 22 بۆ 23 ملیۆن یۆرۆ.

فابیان ڕویز 166 یاری بە درێسی ناپۆلیەوە ئەنجامداوە و 22 گۆڵی تۆمار كردووە و 15 گۆڵیشی درووست كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button