خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ناپۆلی

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەوانەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیاوە بکات.

جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کارگێری یانەکەی باشووری وڵاتەکەیان چاوەڕێ ئۆفەری خۆرخێ مێندێز بەرێوەبەری کارەکانی گۆڵکارە پۆرتوگالیەکە دەکەن و، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو ئەو یاریزانە چارەنوسی بە تەواوەتی یەکلایی بکرێتەوە.

دی مارزیۆ بڵاویشی کردووەتەوە کارگێری یانەی ناپۆلی چاوەڕێ ئەوە دەکەن مێندێز بتوانێت ڤیکتۆر ئۆسمین هێرشبەری نایجیری وڵاتەکەیان بە پارەیەکی خەیاڵی بگوازێتەوە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد و، لە بەرامبەر رۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button