خوله‌کانی دیکە

ڤیدیۆ: شەڕی مۆنتێلا و بالۆتێلی لە تورکیا

رەفتارە شێتانەکانی ماریۆ بالۆتێلی کۆتاییان نایەت و ئەمجارەیان لەگەڵ ڤینچینزۆ مۆنتێلای راهێنەری یانەکەی بوو بە شەڕییان.

ماریۆ و مۆنتێلا هەردووکیان لە یانەی ئەدەنە دەمیرسپۆر ن و توانییان ١-٠ لە ئومرانییە ببەنەوە بەڵام دوای کۆتایی یارییەکە، ناکۆکی کەوتە نێوان دوو ئیتاڵییەکە و نزیک بوو لەوەی پێکدادان رووبدات ئەگەر کەسانی دیکە ناوبژییان نەکردایە.

مۆنتێلا سەبارەت بە رووداوەکە  بۆ گازیتا وتی “تەنها دەتوانم ئەوە بڵێم کە چاوەڕوانی زیاتر لە بالۆتێلی دەکەم وئەوەشی روویدا هەر لەوێ کۆتایی هات”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button