خوله‌کانی دیکە

ئەیاکس ئۆفەرێکی خەیاڵی مانچێستەر یونایتدی رەتکردەوە

یاریگا
ئەمڕۆ یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئۆفەرێکی خەیاڵی بەرامبەر 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئانتۆنی هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ئەیاکس پێشکەشی یانەکە کردووە، بەڵام ئۆفەرەکەیان رەتکرایەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کارگێری شەیتانە سوورەکان لە پێناو گواستنەوەی هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی یانە هۆڵەندیەکە، ئۆفەرێکیان بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەکەی کردووە، بەڵام ئۆفەرەکە رەتکرایەوە و یانە هۆڵەندیەکە داوای پارەیەکی زیاتر دەکەن.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە ئانتۆنی تەنها دەیەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی مان یونایتد بکات، بۆیە لەگەڵ یانەکەی دڵخۆش نیە و هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی یانەکەی رازی بکات دەستبەرداری بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button