ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

چوونی ئۆسمین بۆ مانچێستەر یونایتد رەتدەکرێتەوە

یاریگا
بەرێوەبەری کارەکانی ڤیکتۆر ئۆسمین هێرشىەری نایجیری یانەی رۆمای ئیتاڵیا دەنگۆی چوونی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی رەتدەکاتەوە.

رۆبێرت کالێندا بەرێوەبەری وەرزشی هێرشبەرەکەی یانە ئیتاڵیاکە لەمبارەوە دەڵێت ” دەنگۆی چوونی یاریزانە بۆ ریزەکانی یانە ئینگلیزەکە رەتدەکەینەوە و، ئەو دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ یاری بکات و، تاوەکو ئەم ساتەش هیچ گفتوگۆیەک لەمبارەوە نەکراوە ”.

ئەمڕۆ دەنگۆیەک بڵاوبووەوە گوایە خۆرخێ مێندێز بەرێوەبەری کارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هەوڵی ئەوەدایە، بەرپرسانی یانە ناپۆلی رازی بکات، ئۆسمین پەیوەندی بە مان یونایید بکات، لە بەرامبەردا گۆڵکارەکەی ئەو یانەیە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button