ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

مۆلەر پەیامێك ئاڕاستەی لیڤاندۆڤسكی دەكات

یاریگا-

تۆماس مۆلەری ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات پەیامێك ئاڕاستەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەكات.

تیروپشكی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕاكێشرا و بایرن میونشن و بارسێلۆنا كەوتنە هەمان كۆمەڵەوە.

دوای تیروپشكەكە مۆلەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پارچە ڤیدیۆیەكی داناوە كە تێیدا دەڵێت: ”تیروپشکێکی نایابە بۆ هەموو هاندەرانی تۆپی پێ، بەڕێز لیڤانگۆڵسکی بەم زووانە لە میونشن دەتبینمەوە، با بچین بۆ وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button