خوله‌کانی دیکە

ئارسێنال دەیەوێت پێدرۆ بگوازێتەوە

یاریگا
یانەی ئارسێنالی ئینگلیزی دەیەوێت پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی هاوینە، پێدرۆ نێتۆ ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەی وێلڤەرهامبتنی ئینگلیزی بگوازێتەوە.

دەیڤید ئۆرنستین رۆژنامەنوسی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات، کارگێری گەنەرز نزیکەی مانگێک لەمەوبەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە پۆرتوگالیەکە دەستپێکردووە و، دەیانەوێت لە رێگەی خۆرخێ مێندێز بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە بگوازنەوە، بەڵام بەرپرسانی یانەی وێلڤەر ئامادەنین دەستبەرداری یاریزانەکەیان بن.

دەیڤید ئاماژەی بەوەش کردووە بەرپرسانی ئارسێنال لەسەر هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی پێدرۆ بەردەوام دەبن، بەڵام ئامادەنین زێدەڕۆیی بکەن.

Back to top button