ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: پێدرۆ بووە یاریزانی یانەی رۆما

یاریگا
پێدرۆ رۆدریگێز، هێرشبەری ئیسپانی پێشووی یانەکانی بارسێلۆنای وڵاتەکەی و هەروەها چێڵسی ئینگلیزی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە لەندەنیەکە پەیوەندی بە یانەی رۆمای ئیتاڵیەوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی رۆمای ئیتاڵی بڵاویکردووە لەگەڵ هێرشبەری ئیسپانی پێشووی یانەی چێلسی ئینگلیزی گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 واتە سێ ساڵی دیکە درێسی یانەکەیان لەبەر دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو سەرچاوەیە هیچ ئاماژەیەکی بە تێچووی گرێبەستەکە یاخود موچەی ئەو یاریزانە نەکردووە.

پێدرۆ لە ساڵی 2015 بارسێلۆنای جێهێشت و بەرامبەر 27 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی چێڵسی کرد و دوای پێنج ساڵ دواجار ئەو یانەیەشی جێهێشت و ئەمجارەیان لە سێریائەی ئیتاڵیا خۆی تاقیدەکاتەوە.

Back to top button