ئیسپانیاگرنگترین

پێدرۆ باس لە گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا دەکات

''ئەستەمە بەڵام مەحاڵ نییە''

یاریگا –

داوا لە پێدرۆی یاریزانی لازیۆ کراوە، جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و لە ژێر سەرپەرشتی چاڤی هێرناندێز یاری بکات.

پێدرۆ لە دوای بردنەوەی سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ، لە ساڵی 2015 پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد. هەرچەندە بارسا لە وەرزی رابردوودا لالیگا و جامی سوپەری بردەوە، بەلام لەم وەرزەدا ئاستێکی جێگیر پێشکەش ناکات.

پێشثر پێدرۆ رایگەیاندبوو، حەز دەکات لە کاتالۆنیا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی بهێنێت و ئامادەیە ببێتە بەشێک لە چارەسەریی کێشەکانی دارایی. لە لێدوانێکیدا بۆ بێتێڤێ لا پۆرتێریا دەڵێت

ئەگەر پێم بڵێن و چاڤی تەلەفۆنم بۆ بکات، بەر لەوەی تەلەفونەکە دابخات و پەشیمان ببێتەوە، راستەوخۆ دەچم. بارسا ماڵی منە، ئەمە بەو واتایە نییە، ئێستا بەرگری لە لازیۆ نەکەم. بەڵام بارسا تیمی منە، هەرجەندە گەڕانەوەی من زۆر ئاڵۆزە، بەهۆکاری جیاوازەوە و لە سەرووی هەموویانەوە، تەمەنمە. حەز دەکەم لە بارسا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆم بهێنم، بەڵام کاتێک زانیم بابەتەکە ئەستەمە، ئیتر بیرم لێنەکردەوە.

پێدرۆ لە بارەی ئاستی ئێستای بارسا روونیکردەوە، هەریەکە لە لامین یامال، گاڤی و پێدری یاریزانی زۆر باشن و بەهرەی زۆریان تێدایە و پێویستە بکرێنە بڕبڕەی پشتی بارسا.

هەوادارانی بارسێلۆنا زۆر بە ئەنجامەکانی ئەم دواییە دڵخۆش نین. لە چامپیۆنزلیگ بە شاختار دۆنێتسک دۆڕان. لە لالیگاش کلاسیکۆیان دۆڕاند و ئێستا بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ جیڕۆنای پێشەنگدار، لە پلەی سێیەمدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button