ئه‌وروپائینگلتەرا

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا سزای تۆخێل و كۆنتی دا

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا سزای هەردوو ڕاهێنەر تۆماس توخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی چێڵسی و ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی دا.

یەكشەممەی ڕابردوو لە میانەی یاریەكانی گەڕی دووەمی خولی ئینگلیزیدا هەردوو یانەی تۆتنهام و چێڵسی ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

لە میانەی یاریەكەدا هەردوو ڕاهێنەر تۆخێل و كۆنتی چەند جارێك شەڕ و ئاژاوە درووست بوو لە نێوانیاندا.

كەمێك پێش ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا سزای دارایی تۆخێلی بە 35 هەزار پاوەند و ئامادە نەبوونی بۆ یاریەك دا و كۆنتیشی بە بڕی 15 هەزار پاوەند سزادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button