ئه‌وروپائینگلتەرا

ناوبژیوانی ڤار لە یاری چێڵسی و تۆتنهام دان بەوەدا دەنێت کە هەڵەی کردووە

یاریگا-

بڕیارەكانی ناوبژیوان لە یارییەکەی چێڵسی بەرامبەر تۆتنهام لە گەڕی دووەمی خولی نایابی ئینگلیزیدا مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

یارییەکە هەفتەی رابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی خولی نایابی ئینگلتەرا بەڕێوەچوو یاریەكەش بە یەكسان بوون بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

ئەنتۆنی تایلۆر، ناوبژیوانی یاریگا لەو یاریەدا بە توندی هێرشی کرایە سەر بەهۆی بڕیارە هەڵەکانی کە دژی یانەی چێڵسی دای، لای خۆیەوە مایك دین، ناوبژیوانی تەکنەلۆجیای ڤیدیۆیی لە یارییەکەدا، دانی بەوەدا نا كە هەڵەیان كردووە لە یاریەكەدا.

لە رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بەیاننامەیەك بڵاوكراوەتەوە، كە تیایدا مایك دین دانی بەوەداناوە كە لە یارییەكەی چێڵسی بەرامبەر تۆتنهام هەڵەی كردووە، دینیش دەڵێت: لە لێدانی دووەمی گۆڵ بۆ تۆتنهام هەڵەم كرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆمیرۆ قژی کوکورێلای ڕا کێشا و دەبوو بانگی ناوبژیوان بکەم بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە ڤاردا سەیری لێدانەکە بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button