ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

وادەی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكانی كاسیمیرۆ لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد

یاریگا-

یانەی مانچێستەر یۆنایتد نزیکە لە ئەنجامدانی گرێبەستێکی نایاب كە ئەویش گواستنەوەی کاسیمیرۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیە.

مان یونایتد بە شێوەیەكی لەناکاو ڕووی لە یاریزانە بەڕازیلییەکە کرد دوای ئەوەی نەیتوانی فرانكی دی یۆنگ یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بگوازێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئێستا کاسیمیرۆ دواین کاتژمێرەکانی لە ریزەکانی یانە شاهانەكەدا بەسەر دەبات، چونکە نزیکە لە گرێبەستکردن لەگەڵ شەیتانە سوورەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ هەینی ناوەڕاستكارە بەڕازیلیەكە پشكنینە پزیشكیەكانی لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد ئەنجام بدات.

كاسیمیرۆ بە ئۆفەری یانە ئینگلیزیەكە ڕازی بوو سەرەڕای ئەوەی یەكێك بوو لە یاریزانە سەرەكیەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە رەنگە نرخی گواستنەوەی کاسیمیرۆ بۆ یانەی مانچێستەر یۆنایتد بگاتە ٧٠ ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button