ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

توماس توخێل داوا دەکات کاسێمیرۆی بۆ بگوازنەوە

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لەلایەن توماس توخێل راهێنەری یانەکەی رووبەڕووی داواکارییەکی گەورە بووەتەوە، ئەویش گواستنەوەی کاسێمیرۆ یاریزانی بەڕازیلی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلتەڕایە.

وێب سایتی کیکەری ئەڵمانی بڵاویکردەوە راهێنەری یانەی بایرن میونشن داوای کردووە بۆ وەرزی داهاتوو کاسێمیرۆ بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام بەرپرسانی یانەکەی گەشبین نین بەم گواستنەوەیە، لەبەر ئەوەی یانەکە پارەیەکی خەیاڵی لە گواستنەوەی خەرجکردووە و ئەو یاریزانەش مووچەیەکی بەرزی هەیە.

کاسێمیرۆ ساڵی رابردوو بەرامبەر 70 ملیۆن پاوەند لە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا گواسترایەوە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد، ئەو یاریزانە ساڵانە 10.5 ملیۆن پاوەند وەکوو مووچە لە یانەکەی وەردەگرێت.

رۆژنامەی کیکەر دەشڵێت ناوەڕاستکارە بەڕازیلیەکە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی هەمیشە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەیەتی، بۆیە ئەستەمە بەرپرسانی یانەکەی دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button