ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یاریزانێكی پاریس پەیوەندی بە پریمەرلیگەوە كرد

یاریگا-

ئەمڕۆ چوارشەممە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی فرۆشتنی یەکێک لە یاریزانەکانی بەشێوەیەكی هەمیشەیی ڕاگەیاند.

یانه‌ی پاریس له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆیدا ئاشكرایكردووه‌، تیلۆ كیره‌ری به‌رگریكاری ئه‌ڵمانی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی پەیوەندی بە‌ ڕیزەكانی وێستهام یونایتدەوە كرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ‌كیرەر دوای 4 وه‌رز له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان یانەكەی جێده‌هێڵێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا 3 جار پاڵه‌وانێتی خول و دوو جار جامی فه‌ره‌نسا و جارێك جامی سوپه‌ری فه‌ڕه‌نسا و جارێك جامی خوله‌كه‌ی بردۆته‌وه‌.

تیلۆ کیرێر 128 یاری بۆ پاریس سانجێرمان ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا 4 گۆڵ و 2 ئەسیستی هەبووە.

لە راگەیەندراوەکەی یانە پاریسەکەدا وردەکاریی دیکەی لەبارەی گرێبەستەکەوە ئاشکرا نەکردووە، جا چ ماوەی گرێبەستەکە بێت یان بڕی دارایی گرێبەستەكە، هیوای سەرکەوتنی بۆ یاریزانە ئەڵمانییەکە لە ئەزموونە نوێیەکەی لە پرێمەرلیگ دەخوازێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button