ئه‌وروپائینگلتەرا

دواین زانیاری سەبارەت بە داهاتووی بێرناردۆ سێلڤا

یاریگا-

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئینگلیزی پشتڕاستیکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی، لە یانەكەی دەمێنێتەوە دوای شكستهێنانی دانوستانەکانی گواستنەوەی بۆ یانەی بارسێلۆنا.

یانەی بارسێلۆنا لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵی گواستنەوەی سیلڤای دا، بەڵام مانچستەر سیتی داوای 100 ملیۆن یۆرۆی كرد بۆ فرۆشتنی یاریزانەكە.

بەگوێرەی رۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی، ئێستا بێرناردۆ سیلڤا سەرنجی خۆی لەسەر یانەكەی ئێستای چڕدەكاتەوە، ئەوەش لەبەر سەختی گواستنەوەی بۆ یانە كەتەلۆنییەكە .

سیلڤای تەمەن 28 ساڵ، 253 یاری بۆ یانەی مانچێستەر سیتی ئەنجامداوە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكاندا، 48 گۆڵی تۆماركردووە و 50 ئەسیستیشی كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button