خوله‌کانی دیکە

مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی فێلێکس دەدات

یاریگا
جواو فێلێکس، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بووەتە ئامانجی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و ئەو یانەیە لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە کۆبونەتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، شەوی رابردوو لە شاری مەدریدی ئیسپانیا چاویان بە کەسە نزیکەکانی هێرشبەرە پۆرتوگالیەکەی رۆخێ بلانکۆس کەوتووە و، مەبەستیان ئەوەیە ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

سەرجاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە شەیتانە سوورەکان پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان دەیەوێت جواو فێلێکس رازی بکات، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

Back to top button