ئه‌وروپائینگلتەرا

ڕابیۆ لە مانچێستەر یۆنایتد نزیكدەبێتەوە

یاریگا-

ئیدارەی یانەی مانچێستەر یۆنایتد دەیەوێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستی ئادریان رابیۆی فەرەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی یوڤێنتوس تەواو بکات.

تۆڕی “سکای سپۆرت ئیتالیا” ئاشکرای کرد کە جۆن مۆرتۆگ، بەڕێوەبەری یانەی مان یونایتد، گەیشتە تۆرینۆ بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستی ڕابیۆ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەری یانەی یونایتد رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی یاریزانە فەرەنسییەکە، بە مەبەستی رێککەوتن لەسەر مەرجەکانی گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە مانچێستەر یۆنایتد رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەرپرسانی یوڤێنتوس تەواوکرد بۆ ئەوەی یاریزانەكەی پێشووی پاریس سانجێرمان بگوازێتەوە، بەبڕی 17 ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ چەند گۆڕانكاریەكی دیکە.

نوێنەرانی رابیۆ داوا دەكەن ئەو یاریزانە فەرەنسییە تەمەن 27 ساڵە مووچەی ساڵانەی تا 7 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ بێت، كە نیو ملیۆنی زیاترە لە مووچەی ئێستای كە وەریدەگرێت لەگەڵ خانمە پیرەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button