خوله‌کانی دیکە

لیڤەرپوول بە دوای شوێنگرەوەی ئالکانتارا دەگەڕێت

یاریگا
بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی تیاگۆ ئالکانتارا ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی لیڤەرپوول بووە، کارگێری ئەو یانەیە دەیەوێت ماتیۆس نونێس ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنای پۆرتوگاڵی بگوازنەوە.

رۆژنامەی مایلی بەریتانی بڵاویکردەوە، کارگێری رێدز هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ناوڕاستکارەکەی یانە پۆرتوگاڵیەکە دەستپێکردووە و دەیانەوێت وەکو شوێنگرەوەی ناوەڕاستکاری ئیسپانی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، لەبەر ئەوەی یاریزانەکەیان ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە بەرپرسانی لیڤەرپوول پەیوەندیان بە یانە پۆرتوگالیەکەوە کردووە بۆ زانینی نرخی ئەو یاریزانە و ئەوان داوای نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

Back to top button