ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەی چێڵسی کار لەسەر گواستنەوەی دوو یاریزان دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان، ئاوبامێیانگ هێرشبەری گابۆنی بارسێلۆنا و وێسلی فوفانا بەرگریکاری فەرەنسی یانەی لێستەر سیتی دەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانە ئینگلیزیەکە لە ماوەی رابردوو دوو ئۆفەری بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە فەرەنسیەکە پێشکەش کردووە، بەڵام هەردوو ئۆفەرەکە رەتکراونەتەوە و، دەیانەوێت بەردەوام بن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

رۆمانۆ ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی یانەی چێڵسی، ئاوبامێیانگ هێرشبەری یانەی بارسێلۆنایە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکەش نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button