ئه‌وروپائیسپانیا

كۆرتوا: لەبەر ئەم هۆكارە ڕیاڵ مەدرید گەورەیە

Captain Korek

یاریگا-

تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی و گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەی جامی سوپەری ئەوروپا.

هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئینتراخت فرانكفۆرت لە یاری سوپەری ئەوروپادا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یانە شاهانەكە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی لێ بردەوە.

کۆرتوا لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی وتی: “لە گێمی یەکەمدا دوو یان سێ تۆپی گرنگم گەڕاندەوە، یارییەکی زۆر بەكۆمەڵمان ئەنجامدا، توانیمان گۆڵ تۆمار بکەین، لە کۆتا 3 یاری کۆتاییشدا كە یاریمان کردبێت، تۆڕی گۆڵەكەمان بە خاوێنی هێشتووەتەوە ئەمەش زۆر گرنگە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کاتێک یانەی ریاڵ مەدرید یاری کۆتایی ئەنجام دەدات، بەزۆری ئەو یارییە دەباتەوە، ئەمەش لە ریاڵ مەدریددا هەیە، هەر بۆیەش ئەم یانەیە گەورەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button