ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: گیدیش پەیوەندی بە وۆلڤەر هامبتۆنەوە كرد

یاریگا-

یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی گواستنەوەی گۆنزالۆ گیدشی ئەستێرەی پورتوگالی بۆ یانەی وۆڵڤەرهامپتۆن ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک لەبارەی گرێبەستەکەوە ئاشکرا بکات.

یانە ئیسپانییەکە وردەکاری دارایی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی پشتڕاست نەکردۆتەوە، کە لە پێنج وەرزی ڕابردوودا درێسی ڤالێنسیای پۆشی بوو، هەروەها ماوەی دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی مابوویەوە، بەڵام زۆر سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ڤالێنسیا بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

لە بەیاننامە فەرمییەکەیدا، یانە ئیسپانیەكە سوپاسی ئەستێرەكەی دەكات و هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە قۆناغی نوێی ژیانی وەرزشیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button