ئیسپانیا

كارتە سوورەكەی ڤینیسیۆس هەڵوەشایەوە

یاریگا –

لیژنەی كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی كارتە سوورەكەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر كە لە یارییەكەی بەرامبەر ڤالینسیا وەریگرت.

ڤالینسیا لە یاریگای مێستایای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا.

لە یارییەكەدا چەندین رووداوی دوور لە وەرزشی روویدا، ڤینیسیۆس جۆنیۆر چەندین جار تووشی سووكایەتی و وشەی رەگەزپەرستی بوویەوە لەلایەن هاندەرانی ڤالینسیاوە كە بە مەیمون بانگیان دەكرد و هیوای مردنیان بۆ دەخواست.

لە كۆتا خولەكەكانی یاریەكەشدا ڤینی و یاریزانەكانی ڤالینسیا بوو بە شەڕ و لە خولەكی 97 بە كارتی سوور كرایە دەرەوە.

زۆربەی میدیا ئیسپانیەكان و لە نێویشیاندا رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دووپاتیانكردەوە لێژنەی سزادانی خولی ئیسپانیا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كارتە سوورەكەی ڤینیسیۆسی داوە.

ئەمەش بەو مانایە دێت كە ڤینی دەتوانێت لە یاری داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر رایۆ ڤایكانۆ بەشداری بكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 20:30 ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری رایۆ ڤایكانۆ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36ی خولی ئیسپانیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button