ئیسپانیاگرنگترین

بەیاننامەی فەرمی ڤینیسیۆس دوای رووداوەكانی یارییەكەی ڤالینسیا

یاریگا –

ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێری هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هێرشێكی توندی كردە سەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، دوای ئەوەی تووشی رووداوی رەگەزپەرستیەی لەلایەن هاندەرانی ڤالینسیاوە بوویەوە.

شەوی رابردوو ڤالینسیا لە یاریگای مێستایای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا.

لەو یارییەدا و لە خولەكی 97 ڤینیسیۆس جۆنێۆر بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا.

لە دوای یارییەكە ڤینیسیۆس بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە رووداوەكانی یارییەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكردەوە و نووسیویەتی:

ئەمە یەکەمجار نییە، دووەم جار نییە و سێیەم جاریش نییە. رەگەز پەرستی شتێکی ئاساییە لە لالیگا. پاڵەوانێتییەکە پێی وایە شتێکی ئاساییە، هەربۆیە یەکێتیی تۆپی پێی و رکابەران هانی دەدەن. زۆر داوای لێبوردن دەکەم. ئەو پاڵەوانێتییەی سەردەمانێک سەر بە رۆناڵدینیۆ، رۆناڵدۆ، کریستیانۆ و مێسی بوو، ئەمڕۆ سەر بە رەگەزپەرستانە. نەتەوەیەکی جوان، کە پێشوازی لە من کرد و خۆشمدەوێن، بەڵام رازی بووە بە هەناردەکردنی وێنەی وڵاتێکی رەگەزپەرستی بۆ جیهان. داوای لێبوردن لە ئیسپانییەکان دەکەم کە بەمە رازی نین، بەڵام ئەمڕۆ بەرازیل و ئیسپانیا بە وڵاتی رەگەزپەرستان ناسراوە. بەداخەوە، ئەو هەموو شتەی هەفتانە روودەدات، هیچ رێگەیەکم نییە بەرگری بکەم. هاوڕام لەگەڵ ئەمە. بەڵام من بەهێزم و تاوەکو کۆتایی لە دژی رەگەزپەرستان دەڕۆم. هەرچەندە دەزانم ماوەیەکەی دوورە.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 71 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولی ئیسپانیا دێت و بە جیاوازی خاڵێك لە دوای ئاتلێتیكۆ مەدریدی دووەمەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button