ئه‌وروپائیسپانیا

هەڵوێستی دیپای دوای پێدانی ژمارەكەی بە لیڤاندۆڤسكی

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند، ئەستێرەی پۆڵەندی رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری نوێی یانەكە درێسی ژمارە 9ی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە وەرگرتووە لەكاتی پێشكەشكردنی بە هاندەران.

مێمفیس دیپای هۆڵەندی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا درێسی ژمارە ٩ی لەبەردابوو و یاریزانەکەش لەم دواییانەدا ئامادە نەبوو دەستبەرداری ئەو ژمارە بێت هەتا پێگەی خۆی لەگەڵ یانەكەدا ئاشکرا نەكات ئەگەر بڕیار بێت بڕوات یان بمێنێتەوە.

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە كەتەلۆنییەكە رایگەیاند، بڕیاری لەبەرکردنی درێسی ژمارە 9ی لیڤاندۆڤسکی هی یانەکەیە بەهۆی مافی وێنە و ریکلامەوە، کە دیپای بە تەواوی لێی تێدەگات.

رۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” پێگەی ئەو هێرشبەرە هۆڵەندییە ئاشكرا دەكات دوای ئەوەی ژمارە 9ی لێ وەرگیرایەوە، بەو پێیەی ئەو یاریزانە بە نائومێدیەوە دەیەوێت بە خۆڕایی لە ڕیزەكانی یانەكە بڕوات.

وەک چۆن پێشتر زۆرێک لە ڕاپۆرتەکان پشتڕاستیان کردبووەوە کە بریکاری دیپای پەیوەندی بە ئیدارەی بلاوگرانا کردووە بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بە ڕەزامەندی هاوبەشی نێوان هەردوو لایەن.

لە كاتێكدا رۆژنامە ئیسپانیەكە دووپاتی كردەوە كە ئەو یاریزانە سوورە لەسەر ڕۆشتنی بۆ یانەیەكی تری گەورەی ئەوروپا، بەو پێیەی یۆڤانتۆس و چێڵسی دیارترین یانەكانن كە ئارەزووی گواستنەوەی دەكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button