ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
پاریدیس و یوڤێنتۆس رێککەوتوون
یانەی یوڤێنتۆس گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ لیاندرۆ پاریدیسی ناوەڕاستکاری پاریس سان جێرمان.
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ماوەیەکە بیانکۆنێری چاوی لە تواناکانی ناوەڕاستکارە ئەرژەنتینییەکە و ئێستاش لەسەر خاڵە تاکە کەسییەکانی یاریزانە و یانە نوێیەکەی رێککەوتوون. ئەوەی ماوە رەزامەندی پاریس سان جێرمانە بە گواستنەوەکە.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، یۆڤی ١٥ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشکردووە و پاریسیش داوای ٢٥ ملیۆن دەکات، بەڵام نزیکبوونەوەی رۆیشتنی ئارسەر بۆ ڤالێنسیا، هەروەها گەیشتنی ریناتۆ سانچێز بۆ پاریس، کارەکانی گواستنەوەکە ئاسانتر دەکات.