ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا بە تەواوی لە ئەلۆنسۆ نزیكدەبێتەوە

یاریگا-

مارکۆس ئەلۆنسۆی یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی نزیکە لە پەیوەندیکردنی بە ڕیزەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەم ماوەی گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.

فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی: بارسێلۆنا زۆر نزیکە لە گواستنەوەی مارکۆس ئەلۆنسۆ، گفتوگۆكان لەگەڵ چێڵسی بە باشی بەرەوپێش دەچن، دوای ئەوەی بلوز گرێبەستی کوکورێلای یەکلاییکردەوە.

ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە ، چەند مانگێک لەمەوبەر مەرجە کەسییەکان ڕێککەوتنیان لەسەر کرا و هەردوولا ڕێككەوتون لەسەر گواستنەوەی یاریزانەكە.

ئەلۆنسۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ بلوز لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچێت و یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت یاریزانەكە وەك شوێنگرەوەی جۆردی ئەلبا بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button