ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی بە تەواوی لە كۆكۆرێلا نزیكدەبێتەوە

یاریگا-

یانەی چێڵسی بەتەواوی نزیكبووەتەوە لە گواستنەوەی مارك كۆكۆرێلا لە یانەی برایتۆنەوە بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

بەگوێرەی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیل، یانەی چێڵسی چەند کاتژمێرێکی ماوە بۆ گواستنەوەی کوکورێلا بە بڕی 62 ملیۆن پاوەند.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو یاریزانە لاوە لە پشکنینە پزیشکییەکان لە یانە لەندەنیەكە بە سەركەوتووی دەرچووە، وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەی بۆ یانەكە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە چێڵسی بڕی 55 ملیۆن پاوەند دەدات بە برایتۆن، دواتر یانەکە 7 ملیۆن پاوەند وەک گۆڕانكاری دەدات.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە پێشتر برایتۆن ڕەتیکردەوە کە لەگەڵ هیچ تیپێکدا سەبارەت بە کوکورێلا گەیشتبێتە ڕێککەوتن، لە کاتێکدا مانچستەر سیتی بە شێوازی جۆراوجۆر هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەكەی دەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button