ئه‌وروپائینگڵته‌را

ئەزپیلیكویتا: دڵخۆشم بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم لەگەڵ چێڵسی

یاریگا-

سیزار ئازپیلیکویتا ئەستێرەی یانەی چێڵسی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە نوێكردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوز، دوای ئەوەی نزیک بوو لە رۆیشتن، بە تایبەتی بۆ یانەی بارسێلۆنا، کە لەگەڵ ئەو یاریزانە گەیشتبووە رێککەوتنێکی سەرەتایی.

خاوەنی نوێی یانەی چێڵسی، تۆد بۆیلی، رەتیکردەوە دەستبەرداری ئازپیلیکویتا بێت، هەروەها گرێبەستێکی نوێی دوو ساڵەی پێشکەش بە کاپتنی چێڵسی کرد، و یاریزانەكەش تا ساڵی 2024 واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی کرد.

ئازپیلیکویتا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی یانەکەی وتی: زۆر خۆشحاڵم بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەم لەگەڵ چێڵسی، چونكە ئێرە ماڵی منە.

هەروەها ووتیشی: 10 ساڵ تێپەڕی دوای هاتنم بۆ ئێرە، بۆیە بەڕاستی هەست بە خۆشەویستی دەکەم و زۆر پەرۆشم بۆ ئەو پڕۆژە نوێیەی کە هەمانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپاسی بەرپرسان دەکەم کە دەرفەتیان پێدام لەم یانە نایابەدا بەردەوام بم لە گەشتەکەم، هەروەها بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونم لە یانەكەم دەكەم.

لە كۆتایشدا ووتی: زۆر شانازی دەکەم کە کاپتنی تیپەکەم، هیوادارم بتوانین چەندین یادگاری گەورە پێکەوە بەیەکەوە تۆمار بكەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button