ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چارەنوسی ئازپلیکویتا لەگەڵ بارسێلۆنا یەکلایی کرایەوە

یاریگا
سێزار ئازپلیکویتا، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دواجار بارسێلۆنا شکستی لە گواستنەوەی بەرگریکاری باڵی راستی یانە ئینگلیزیەکە هێناوە و ئەو یاریزانە بڕیاریداوە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە تاوەکو ساڵی 2024 لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و بیر لە پەیوەندی کردن بە یانە کەتەلۆنیەکە نەکاتەوە.

رۆمێرۆ ئاماژەی بەوەش کردووە کارگێری بارسا دەیەوێت ئەم هاوینە هیچ بەرگریکارێک دیکە نەگوازێتەوە و پشت بە تواناکانی سێرجینۆ دێست ببەستێت.

Back to top button