ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ئازپلیکویتا وەرزی داهاتوو لە لالیگا یاری دەکات

یاریگا
سێزار ئازپلیکویتا، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت و بریاریداوە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات.

جێرارد رۆمیرۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بلوز گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هاتووە، ئەو یاریزانە ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و، بریاریداوە پاش 12 ساڵ جارێکی دیکە بگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی، بۆ ئەم مەبەستەش کارگێری بلاوگرانا پەیوەندیان بەم یاریزانەوە کردووە و هەردوولا لەسەر ئەوە رێکەوتوون هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر پرۆژەکە واژۆ بکرێت.

رۆژنامەنوسەکە ئەوەشی باسکردووە، هەموو شتێک لە نێوان هەردوولا کۆتایی هاتووە، مەگەر لە داهاتوو لەسەر تێچووی گواستنەوەکە رێکەوتنەکە نەکرێت.

Back to top button