ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی ئەستێرەیەكی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا-

یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی پیێر ئیمریک ئۆبامیانگی هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا دەدات، لە گواستنەوەكانی هاوینەی ئێستادا.

گرێبەستەکەی ئۆبامیانگ لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2025 کۆتایی دێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ،ڕۆژنامەنوسی ئیتاڵی و شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ” چێڵسی بیر لە گواستنەوەی ئۆبامیانگ دەکاتەوە، گفتۆگۆكانیان لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئۆفەرێك بۆ بارسێلۆنا نەنێردراوە”.

رۆمانۆ نووسیویشیەتی: ئۆبامیانگ یەکێکە لەو ناوانەی لە لیستی ئەو یاریزانانەدا هاتووە كە چێڵسیدا گرنگی پێدەدات، جگە لە یاریزانی دیکەش ئارەزووی گریبەستكردن لەگەڵ بنیامین سیسکۆ ئەستێرەی سالزبۆرگ دەکات.

لە گواستنەوەكانی هاوینەی ئەمساڵدا چێڵسی لە تواناكانی ڕۆمێرۆ لۆكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری یانەكەی بێ بەش دەبێت دوای ئەوەی ناوبراو بە خواستن گەڕایەوە ڕیزەكانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی.

بابەتی زیاتر

Back to top button