ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پاریس دەیەوێت لە چوار یاریزانی ڕزگاری ببێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا ئاشكرایانكرد یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت لە چوار یاریزانی یانەكەی ڕزگاری ببێت.

گۆڕانکارییەکی زۆر لە بەڕێوەبردنی وەرزشی پاریس سانجێرماندا ڕوویدا لە دوای ڕۆیشتنی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەر و لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی، هەروەها هاتنی کریستوفر گالتیێ و لویس کامپۆس لە جێگایان.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی، ئەو چوار یاریزانەی کە پاڵێوراون بۆ رۆیشتن لە ڕیزەكانی پاریس بریتین لە ماورۆ ئیکاردی، جۆرجینۆ ڤیناڵدۆم، ئیدریسا گانا گەیی و تیلۆ کێرێر.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیکاردی لە مۆنزای ئیتاڵی نزیكبووەتەوە ، ڤیناڵدۆمیش لەگەڵ ڕۆما نزیكە لە تەواو بوون ، هەروەها گانا گای نزیكە لە پەیوەندیكردن بە ئێڤەرتۆنەوە، هەروەها کیرێر کاندیدە بۆ جێگرەوەی جول کۆندێ لە سێڤییا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button