خوله‌کانی دیکە

کریستیانۆ زۆرترین سوکایەتی پێکراوە

یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی زۆرترین سوکایەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پێکراوە.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە توێژینەوەیەکدا کە بۆ چەندین یاریزانی پرێمەرلیگ کراوە، دەرکەوتووە بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی وەرزی رابردووی مانچێستەر یونایتد، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی ئەو یانەیە زۆرترین تویتی سوکایەتی پێکراوە و لە دوای ئەویش هاری مەگوایەر دێت.

لە توێژینەوەکەدا حەوت یاریزانی دیکەی مانچێستەر یونایتد هەن کە زۆرترین سوکایەتیان پێکراوە، بێجگە لەمانەش هاری کەین و جاک گریلیش ئەوانیش زۆرترین تویتی سوکایەتیان پێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button