ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت هێرشبەرێكی پێشووی بگوازێتەوە

یاریگا-
ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، یانەی ریاڵ مەدرید چاوی لەسەر هێرشبەرێکی نوێ داناوە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ببێتە جێگرەوەی کەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەی.
ریاڵ مەدرید رۆیشتنی بۆرخا مایۆراڵی هێرشبەری ئیسپانی بۆ ڕیزەكانی خیتافی راگەیاند، هەروەها بەدوای دەربازبوون لە ماریانۆ دیاز دەگەڕێت.
بەگوێرەی رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە گواستنەوەی رائول دی تۆماسی هێرشبەری پێشووی دەكاتەوە، كە ئێستا یاریزانی یانەی ئیسپانیۆلە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دی تۆماس زیاتر لە چەند ئۆفەرێكی هەیە، بەڵام چاوەڕێی ریاڵ مەدرید دەکات.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی سەرەتایی دی تۆماس کە تا هاوینی ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ئیسپانیۆل هەیە، ٧٥ ملیۆن یۆرۆیە، کە ئەمەش بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەیەتی .
ئەمەش لە کاتێکدایە کە باس لەوە دەکرێت کە دەتوانێت بە نزیکەی 25 یان 30 ملیۆن یۆرۆ لە یانەكەی بڕوات.