خوله‌کانی دیکە

لاپۆرتا باس لە گواستنەوەی سیلڤا دەکات

یاریگا
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەڵێت دوای تۆمار کردنی ناوی یاریزانە نوێیەکانیان لە ئەنجومەنی لالیگا، هەوڵ بۆ گواستنەوەی یاریزانی دیکە دەدەن.

سەرۆکەکەی بلاوگرانا دوای ناساندنی جولیس کوندێ وەکو یاریزانی نوێ یانەکەی لەبارەی دەنگۆی گواستنەوەی بێرنانردۆ سیلڤا ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گووتی ” ئێمە ئێستا کار لەسەر تۆمار کردنی ناوی یاریزانە نوێیەکانمان دەکەین و، دوای ئەمە هەوڵ بۆ گواستنەوەی دیکە دەدەین، چونکە چاڤی داوای یاریزانی دیکە دەکات ”.

جێرارد رۆمیری رۆژنامەنوسی نزیک لە بارسێلۆنا ئاشکرای کردووە، ئەو یانەیە نزیکە لە گواستنەوەی ناوەڕاستکارە پۆرتوگاڵیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button