ئه‌وروپائیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیچ: تۆپی پێ دەمرێت ئەگەر واز لە یاریكردن بهێنم

یاریگا-

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی خواستی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە یانەی میلان ڕاگەیاند، لە هەمانكاتدا گاڵتە بە پرسیارێک دەکات سەبارەت بە وازهێنانی لە تۆپی پێ.

میلان چەند هەفتەیەک لەمەوبەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن ٤١ ساڵانی بۆ وەرزێکی دیكە ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی “لا گازێتا دیلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی پەخشێكی ڕاستەوخۆی ئیبراهیمۆڤیچی گواستەوە كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام كردبوویەوە ، کە تێیدا وەڵامی پرسیارێكی دایەوە سەبارەت بە وادەی وازهێنانی.

یەکێک لە هاندەران پرسیاری لە ئیبراهیمۆڤیچ کرد کە ئایا بیر لە وازهێنان دەکەیتەوە، ئەویش وەڵامی دایەوە: “هەرگیز، ئەگەر واز لە یاریكردن بهێنم، تۆپی پێ دەمرێت”.

ئیبرا ئێستا لەژێر پرۆگرامی چاکسازیدایە، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی تواناكانی، دوای ئەوەی دوو مانگ پێش ئێستا نەشتەرگەری ئەژنۆی بۆ ئەنجامدرا.

ئیبرا وەرزی رابردوو سەرکردایەتی میلانی کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی کالچیۆ، دوای ئەوەی 11 ساڵ نەیانتوانیبوو نازناوەكە بگەڕێننەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button