ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: مینگوێزا پەیوەندی بە سێلتا فیگۆوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی ئۆسكار مینگوێزای بەرگریكاری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پەیوەندی بە ڕیزەكانی سێلتا فیگۆوە كرد.

هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند كە لەگەڵ سێلتا فیگۆ گەشتوونەتە ڕێككەوتن بەمەبەستی گواستنەوەی مینگوێزا بۆ ڕیزەكانی سێلتا فیگۆ و چاوەڕوانی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكانن.

مینگوێزا لەگەڵ یانەی یەکەمی بارسێلۆنا وەک بەرگریکاری ڕاست و بەرگریکاری ناوەڕاست یاری کردووە، هەروەها لە 66 یاریدا لەگەڵ بارسا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری کردووە، 46 یاری لە خولی ئیسپانیا، 10 یاری لە چامپیۆنزلیگ، 6 یاری لە جامی شا، دوو یاری لە جامی سوپەری ئیسپانیا و دوو یاری لە خولی ئەوروپی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button