خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ بە درێسی مانچێستەر یونایتد دەردەکەوێت

یاریگا
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات بۆ یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر رایۆڤایێکانۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بانگهێشتکراوە.

راهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، سبەی لە یارییەکەی بەرامبەر یانە ئیسپانیەکە کە دوایین یاری ئامادەکاریە، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەکەی بەشداری دەکات و دەیەوێت بزانێت ئەو یاریزانە تاوەکو چ رادەیەک لە توانایدایە یاری بکات.

رۆناڵدۆ ماوەیەکی زۆر دوای دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی یانەکەی گەڕایەوە و لەگەڵ هاوڕێکانی چەند رۆژێکە راهێنان دەکات، هەرچەندە دەنگۆیەک هەبوو دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام دەنگۆکان رەتدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button