ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا لەسەر هەڵوێستی دی یۆنگ: پڕۆژە یاسایەکی نوێی مووچەمان هەیە

یاریگا-

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەڵوێستی یانەكەی سەبارەت بە داهاتووی فرانكی دی یۆنگی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەكەیان ئاشكرا كرد.

بارسێلۆنا لەگەڵ مانچستەر یونایتد گەیشتبووە رێککەوتن بۆ فرۆشتنی دی یۆنگ لە گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا، بەڵام یاریزانەکە تا ئێستا هەڵوێستی خۆی لەسەر گرێبەستەکە ئاشکرا نەکردووە، سەرەڕای ئەوە خواستی خۆی بۆ بەردەوامبوون لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە راگەیاندووە.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لاپۆرتا ووتی: ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی دی یۆنگ بمێنێتەوە و هیوادارین یاریزانەکەش هەموو هەوڵێک بدات بۆ مانەوە، هەموومان دەبێت هەوڵ بدەین.

هەروەها ووتیشی: ئێمە خۆمان لەبەردەم مووچەیەكی زۆر گەورەدا بینیەوە، بۆیە دەبێت لەماوەی داهاتوودا دەستکاری پرۆژە یاسای مووچە بکەین، دەبێت هەموو یاریزانەکان لەگەڵ ئەوەدا بن لەگەڵمان.

لە كۆتایشدا ووتی: فرانكی دەیەوێت بمێنێتەوە، ئێمەش دەمانەوێت بمێنێتەوە ، بەڵام سەیری کۆندی بکەن، ئەو ڕازی بوو بە مووچەیەکی کەمتر لەوەی لە یانەكانی دیکە پێشکەشی کرابوو، یاری بۆ بارسێلۆنا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button