ئه‌وروپائینگلتەرا

گواردیۆلا ستایشی دی برۆین دەكات

یاریگا-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ستایشی ئاستی كیڤن دی برۆینی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەكەی دەكات.

لە لێدوانیدا بۆ پێگەی فەڕمی مانچێستەر گواردیۆلا ووتی: من دەڵێم ڕەنگە باشترین یاریزانی هێڵی ناوەڕاست بێت لە جیهاندا ، من زۆر دڵخۆشم و ئەو دوا یاریزانە لە دوای هاتنی منەوە کە هێشتا لە یانەكەدایە، بە تایبەت ئەمساڵ گۆڵێکی زۆری تۆمارکردووە نەک تەنها ئەسیستەکان ، لە ساتە گرنگەكانی پریمەرلیگدا یاریزانێكی سەرەکی بووە، ئێستا پێگەیشتووترە و بە تەواوی لە یارییەکە تێدەگات.

هەروەها ووتیشی: هەست دەکات کە ئێستا یاریزانێکی باشترە ، ئەوە ناڵێت چونکە زۆر شەرمنە.

لە كۆتایشدا ووتی: من زۆر ئەوەم  خۆشدەوێت كە لەگەڵ یاریزانە نایابەكانی وەک کیڤن دی برۆین کاربکەم، چونکە ڕەفتارەکانیان تەواو جیاوازە، ئەو زۆر حەزی لە یاری تۆپی پێیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button