ئه‌وروپائیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید هەواڵێكی خۆشی پێ گەشت پێش یاریەكەیان بەرامبەر یوڤێنتوس

یاریگا-

یاریزانانی یانەی ریال مەدرید جارێکی دیکە گەڕاونەتەوە مەشق و راهێنانەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە پشوویان دا.

بەگوێرەی رۆژنامەی “مارکا”، دانی کارڤاخالی ئیسپانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشداری لە مەشق و راهێنانەکاندا کردووە، دوای ئەوەی لە پێکانەکەی لە پاژنەی پێی چاکبووەوە.

لە هەمان کاتدا ئاماژەی بە ئامادەنەبوونی لۆکا مۆدریچی یاریزانی  کرواتی کرد لە مەشقەکانی یانەی شاهانە، بەهۆی سەرمابوونەوە.

مۆدریچ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوە، ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بوو، ستافی تەکنیکیش پێیان باش بوو پشوو بدات لە بەشداریکردن لە ڕاهێنانەکان، بۆ ئەوەی بە باشی چاکبێتەوە.

پێشبینی ئەکرێت یەکەم یاری کارڤاخاڵ لەم وەرزە لەیاری ئامادەکاری یانەکەیبێ بەرامبەر یوڤانتۆس کە یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوە ئەچێ.

جێگەی سەرنجە ریاڵ مەدرید لە گەشتەکەیدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو یاری دۆستانەی ئەنجامدا، بە ئەنجامی 1-0 بە بارسێلۆنا دۆڕا، لەکاتێکدا لەگەڵ یانەی كلۆب ئەمریكا بە ئەنجامی 2-2 یەکسان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button