خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ نایەوێت یاری بۆ مانچێستەر و ریال مەدرید و یۆڤێنتۆس بکات

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ هیچ هەست و سۆزێکی بۆ یانەکانی مانچێستەر یونایتد، ریال مەدرید و یۆڤێنتۆس نیە و ئامادەنیە یاری بۆ ئەم سێ یانەیە بکات.

گابی ئاگبونلاهور لە ماڵپەری talkSport بڵاویکردەوە، گۆڵکارە پۆرتوگاڵیە هەرگیز ئامادەنیە درێسی ئەو سێ یانەیەی پێشوو یاری بۆ کردون لەبەر بکاتەوە و، ئەو ئامادەیە یاری بۆ لیڤەرپوول بکات، بۆ ئەوەی بە کردارەکی بسەلمێنێت کە هیچ پەیوەندی لەگەڵ سێ یانەکەی پێشووی نیە.

رۆناڵدۆ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کۆتایی دێت، بەڵام دەیەوێت ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button