
یاریگا-
وادەی ئەنجامدانی یاریە دۆستانەكەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرامبەر یوڤێنتوسی ئیتاڵی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی كلۆب ئەمریكا بوویەوە و یاریەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، گۆڵەكانی مێرینگی لەلایەن كەریم بێنزیما و ئیدین هازاردەوە تۆمار كران.
چاوەڕوان دەكرێت بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە لە كۆتا یاری دۆستانەی خۆیدا كاتژمێر 5 یانە شاهانەكە ڕووبەڕووی یوڤێنتوس ببێتەوە.
لە یەكەم یاری فەرمیاندا ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی ئینتراخت فرانكفۆرت دەبنەوە لە یاری سوپەری ئەوروپادا.