ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گرێبەستی سێ یاریزانە بەڕازیلیەکەی نوێکردەوە

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا سەرکەوتوو بوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانی بەڕازیلی یانەکەی ڤینیسیۆس و ریدریگۆ و هەروەها ملیتاو.

فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، کارگێری شاهانەکان دواجار سەرکەوتوو بوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە بەڕازیلیەکە و بەم زووانە بە فەرمی هەواڵەکە بڵاودەکاتەوە و، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی هەر یەکێکیشیان جیاوازە.

رۆمانۆ بڵاویشی کردنەوە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس یەک ملیار یۆرۆ و گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2027 و ریدریگۆ تاوەکو ساڵی 2028 مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئەویش یەک ملیار یۆرۆیە و هەروەها ملیتاو ئەویش گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2028 دەبێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 500 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button