ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

نوێترین زانیاری لەسەر چارەنوسی کوندێ

یاریگا
جولیس کوندێ، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی سێڤییای ئیسپانیا تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی لە نێوان بارسێلۆنا و چێڵسی یەکلایی نەکردووەتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی سێڤییا رەتیدەکەنەوە هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ بارسێلۆنا نیە، چونکە دانوستانەکان تەنها لەگەڵ یانەی چێڵسین، بەڵام بلاوگرانا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی یاریزانەکە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە بلوز لە پێنج شەممەوە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە یانە ئیسپانیەکە کردووە و چاوەڕێ وەڵام دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button