ئه‌وروپا

ئیکاردی ئامادەنیە پاریس جێبێڵێت

یاریگا
مائورۆ ئیکاردی، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئامادەنیە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

سانتی ئۆنا لە هەژمارەی فەرمی خۆی بڵاوکردووەتەوە، کارگێری شازادەکان لە هەوڵی ئەوەدایە هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەکەی پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بەڕێ بکات، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنیە بەهۆی مووچە زۆرەکەی ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

ئیکاردی تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە و ساڵانە 12 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button