عێراقکوردستان

هەولێر گرێبەستی چەند یاریزانێکی کوردی تازە کردەوە

دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر دوای ئەوەی لە سەر داواکاری ڕاهێنەری یانەکە ( نزارمەحروس) ماوەیەكە دەستیان کردووە بە گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو یاڕیزانانەی کە ڕاهێنەر داوای کردووە، ئەمجارەیان بە فەرمی لەگەڵ کۆمەڵێك یاریزانی کورد و پارساڵی یانەکە گفتوگۆیان دەربارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان ئەنجامدا.

دوێنێ لیژنەی گرێبەست کردن لە یانەی هەولێر توانیان گرێبەستی هەریەك لە یاریزانان ( هەردی سیامەند ، دیدارغازی ، ئەمیرئیسماعیل ، سەفین مەنسوڕ ) نوێ بکەنەوە و بۆ ساڵی داهاتووش درێسی یانەی هەولێر بپۆشنەوە، هەروەها لیژنەکە لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان ( کۆسرەت بایز و بارزان شێرزاد و ئاکام هاشم، ڕەوایوسف) نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەست و بەردەوام بوون لە یانەکەی پایتەختی کوردستان، بڕیارە لە دانوستانێکی تردا لەگەڵ یاریزانانی ناوبراو جارێكی تر هەوڵبدرێت ڕازی بکرێن بە مانەوەیان لە ڕیزی یانەکە.

یانەی هەولێر بە ئامانجی بوون بە ژمارەیەکی قوڕس لە خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو، چەند یاریزانێکیان گواستۆتەوە ڕیزی یانەکە کەوا بەشێکیان داواکاری ڕاهێنەر بوون ئەو بەشە یاریزانەی نە توانرا ڕازی بکرێن کە بۆ یانەی هەولێر یاری بکەن بە هۆی زۆری نرخەکانیانەوە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button