ئەفریقا

سەنیگال بە باشترین هەڵبژاردەی ئەفریقا دەستنیشانكرا

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئەفریقا كاف هەڵبژاردەی سەنیگالی بە باشترین هەڵبژاردەی كیشوەری ئەفریقا بۆ ساڵی 2022 دەستنیشانكرد.

لە لیستی كۆتایی باشترین هەڵبژاردەكاندا هەریەك لە هەڵبژاردەكانی سەنیگال ، میسڕ و كامیرۆن دەبیندران و دواتر سەنیگال توانی خەلاتەكە بباتەوە.

ئەوە لە كاتێكدا دێت كە سەنیگال توانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا بباتەوە و هەروەها توانی خۆیان بگەیەننە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

لە لایەكەی تریشەوە ئالیۆ سیسێی ڕاهێنەریان بە باشترین ڕاهێنەری كیشوەرەكە بۆ ساڵی 2022 دەستنیشانكرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button