ئه‌وروپائیسپانیا

بێنزیما: دەمانەوێت نازناوی زیاتر ببەینەوە

Yariga App

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە دەیانەوێت نازناوی زیاتر ببەنەوە.

لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بێنزیما ووتی: پشوویەكی باش و نایابمان وەرگرت ، ڕۆژێك ڕاهێنانم ئەكرد و ڕۆژێك پشوو ، كە هاندەران ئەبینم خۆشەویستی خۆیان دەر ئەبڕن بۆم لە هەموو شوێنێك زۆر دڵخۆشم دەكات.

هەروەها ووتیشی: دڵخۆشم بە دووبارە بینینەوەی هاوڕێكانم و دەستكردنەوە بە ڕاهێنانەكانمان هەست دەكەم لە بارودۆخێكی باشداین.

لە كۆتایشدا ووتی: هەوڵ دەدەین زۆرترین نازناو ببەینەوە كە گرنگترین شتە بۆ یانەكە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button